گه‌نجێك دواى ئازادبوونى له ده‌ست داعش نهێنييه‌كانى زيندان بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات
ئاشکراشی دەکات بۆ ماوەیەک سێ پێشمەرگەی لەگەڵ بووه
K24 – هه‌ولێر:
یەکێک لەو راگەیاندنکارانەی لە موسڵ لەلایەن داعشەوە دەستگیرکرابوو چیرۆکی ئەشکەنجەدانی لەو بەندیخانەیەی تێیدا بۆ ماوەی سێ مانگ دەست بەسەربوو بۆ کوردستان24 دەگێڕێتەوە و ئاشکراشی دەکات بۆ ماوەیەک سێ پێشمەرگەی لەگەڵ بووه و ده‌شێڵت: داعش فه‌رمانیدا گۆڕ هه‌ڵبكه‌نین.
ئه‌و زيندانييهى سه‌رده‌مى داعش ده‌ڵێت: من ئێستا له یه‌کێک له گرتووخانه‌کانی رێکخراوی داعشی تیرۆریستی قسه‌تان بۆ ده‌که‌م له ناوچه‌ی موسه‌ننا. ئێمه هه‌شت که‌س وه‌ک چالاکوانی فه‌یسبوک زیندانی کراین که ئێمه په‌ڕه‌یه‌کمان له فه‌یسبوک هه‌بوو، قسه‌مان له‌سه‌ر شاری موسڵ ده‌کرد. من به نهێنی وێنه‌ی ناوچهکانم ده‌گرت، که ئه‌مه‌ش کارێکی قه‌ده‌غه کراوبوو، ئه‌م کاره‌م ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی نه‌ینه‌وا شاره‌که ببین و له رووی ده‌روونییه‌وه بحه‌سێنه‌وه. رۆژێک له رۆژان ئێمه وه‌ک گروپی فه‌یسبوک کۆبووینه‌وه له ناوچه‌ی غابات، یه‌کێک له ئهدیمینهکان که خزمێکی له ناو داعش بوو به گروپێکه‌وه هات، ئێمه‌ش خۆمان به وێنه‌گرتن خه‌ریک کرد. دواتر چاودێری داعشمان کرد وه‌ک ئه‌ندامه‌کان. پاش ماوه‌یه‌ک داعش له کاتژمێر دووی شه‌و منی ده‌ستگیرکرد و منیان برد بۆ مه‌رکه‌زی حهسبه ودواتریش بۆ شوێنێکی ئه‌منی گوازراینه‌وه و له‌وێ ته‌واوی جۆره‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتنمان بینی و من خوازیارم بووم، بمکوژن نه‌ک بمترسێنن، چونکه ئه‌وان خه‌ڵکیان زۆر ده‌ترساند و ئه‌ندامه‌کانی گروپی ئێمه‌یان به توندترین شێوه سزادا. شتێکمان بینی که پێشبینمان نه‌ده‌کرد. دوای مانگێک قازی داعش سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رکردین و له میدیاکان هه‌واڵی له سێداره‌دانی ئێمه بڵاوکرایه‌وه له کاتێکدا هێشتا ئێمه له سێداره نهدرابووین. دواتر شێخێکی داعشی گووتی: له دژی ئه‌م هه‌واڵه، گروپی فه‌یسبوک رزگار ده‌که‌ین. دواتر پێیان راگه‌یاندین ده‌بێت ئێوه 300 گۆڕ هه‌ڵبکه‌نن، له‌و کاته‌وه ئێمه خه‌ریکی گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن بووین و سوکایهتیشمان پێ ده‌کرا و خواردنیشیان زۆر خراپ بوو و دوای ئه‌م هه‌موو کاره، ئازادیان کردین.