ئیسلامییەکان هۆشداری دەدەنە پارتی و یەكێتی

"پەراوێزخستنی لایەنەكان زیان بە پرۆسەی سیاسی و ئیداری دەگەیەنێت"

K24 - سلێمانی

پێکھێنانی کۆمیتەی ھاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پارتە ئیسلامییەکانی کوردستانی ھێنایە دەنگ، ئیسلامییەکان پارتی و یەکێتی ئاگادار دەکەنەوە  لە دەرئەنجامە خراپەکانی گەڕانەوە بۆ دابەشکردنی دەسەڵات بۆ سەردەمی پەنجا بە پەنجا.

مونیرە شێخ عەلی عەبدولعەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان بە كوردستان24 گوت: "ھەر رێككەوتنێك بریتی بێت لە پەراوێزخستنی لایەنەكانی دیكە و زیان بە پڕۆسەی سیاسی و ئیداری دەگەیەنێت".

ھەر لەسەر ئەم پرسە عوسمان کاروانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێی وایە پێویستە ھەر پێنج لایەنە سەرەكییەكەی باشووری كوردستان بەشداربن لە ھەموو پرسە ستراتیژییەكانی ھەرێمی كوردستان.

فاروق عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بە كورد دەڵێ: "پارتی و یەكێتی بە تەنھا ناتوانن ببن بە ھەوێنی مەینی بارودۆخی دژواری ھەرێمی كوردستان، بۆ كۆتایھاتنی ئەو بارودۆخە دەبێ ھەموو لایەنەكان بەشداربن".