برسێتى و وێرانكارى بوونه‌ته سيماى به‌رچاوى گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كانى مووسڵ
دوای شه‌ڕێكی سه‌خت، سوپای عێراق توانی گه‌ڕه‌كی ره‌شیدیه‌ی باكووری رۆژئاوای به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار بكات
K24 – مووسڵ:
ناوچەی پیشەسازی موسڵ لە سەردەمی داعش وەک ناوه‌ندى باره‌گا سه‌ره‌كييه‌كانى بەکارھێنراوە, لەکاتی ھێرشی سوپای عێراقیشدا تووندترین رووبەڕووبوونەوەی تێدا روویداوە, بەوھۆیەشەوە کەتووه‌تە بەر ھێرشی فڕۆکە جەنگیەکان و بەتەواوی وێران بووە.
ئێستا دووکاندارو خاوەن کارەکان شتوومەکەکانییان لە ژێر باڵەخانەکاندا دەردەھێنن و داوای قەرەبوو لە حکوومەت دەکەن, جگە لە زیانی مادیش خەڵکی مووسڵ بەھۆی کردەوەکانی داعشەوە لە رووی دەروونیشەوە داڕووخاون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوای شه‌ڕێكی سه‌خت، سوپای عێراق توانی گه‌ڕه‌كی ره‌شیدیه‌ی باكووری رۆژئاوای به‌ری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگار بكات، كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له خانووی هاووڵاتیان وێران بووه‌و برسیه‌تیش ته‌نگی به دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه هه‌ڵچنیوه، هه‌ربۆیه خه‌ڵكه‌كه به لێشاو له گه‌ڕه‌كه‌كه راده‌كه‌ن و داوای هاوكاری به‌په‌له‌ش له حكوومه‌تی عێراق و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.