مستەفا چاوڕەش: پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی بەھێزتر دەكەین

"رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌ قازانجی خه‌ڵكی كوردستانه‌"

K24 - ھەولێر

مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی باسی رۆژ به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌هێزتر ده‌كه‌ین و رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌ قازانجی خه‌ڵكی كوردستانه"‌.

 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گوتیشی: "تا ناكۆكی لە نێوانماندا ھەبێت خەڵكی كوردستان زیاتر زەرەر دەكات، ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی كێشه‌یان له‌نێواندا هه‌بێت ماڵی كورد وێران ده‌بێت".