دژی موباره‌ك خرۆشان، سیسی خستنیه زیندان
زیندانییه‌كان چیرۆكی نه‌هامه‌تییه‌كانی پاش 6 ساڵ له نه‌مانی موباره‌ك ده‌گێڕنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی 6 ساڵ به‌سه‌ر لادانی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووی میسیر له ده‌سه‌ڵات، شه‌پۆلێكی داپڵۆسین و ده‌ستگیركردن هه‌زاران چالاكوانی خزاندووه‌ته زیندانه‌كان.
ئیسلام خه‌لیل یه‌كێك له‌و كه‌سانه چیرۆكی ژیانی خۆی بۆ رۆژنامه‌ی El mundo ی ئیسپانی گێڕاوه‌ته‌وه و باسی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانییه‌كانی ناو گرتوخانه‌كانی میسر ده‌كات. ئیسلام ده‌ڵێت" له ماوه‌ی چوار رۆژی یه‌كه‌می ده‌سبه‌سه‌ركردنم له زیندان، ناچاریانكردم به درێژایی ئه‌و رۆژانه به پێوه بوه‌ستم، چاویشم به‌سترابووه‌وه و نانیشیان پێنه‌دام، هه‌ستم ده‌كرد له هۆشی خۆم ده‌چم و له كۆتاییدا ده‌كه‌ومه سه‌ر زه‌وی".
ئیسلام ئه‌وه‌شی گوتووه" له كاتی لێپرسینه‌وه ئه‌ندامێكی هیزه‌كانی پۆلیس پرسیاری كه‌سانێكی له من ده‌كرد، له ژیانمدا نه ناویانم بیستبوو نه ده‌مناسین، له‌و كاته‌شدا ئه‌فسه‌رانی پۆلیس ده‌یانگووت ئه‌گه‌ر بتنێرینه دادگای سه‌ربازی، سزاكه‌ت له 10 ساڵ كه‌متر نابێت، كه تۆمه‌ته‌كانیشم ره‌تده‌كرده‌وه، به قاچ هه‌ڵیانده‌واسیم به بنمیچی زیندانه‌كه‌دا و به‌هۆی لێدانی كاره‌با ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دام".
له كاتی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له زیندانه‌كانی میسر، ئیسلام فرمێسك له چاوی ده‌هاته‌خواره‌وه و ده‌نگی تێكه‌ڵ به گریانی قوڕگی ده‌بوو، چونكه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریدا هێنراوه هێشتا رۆحی ئازارده‌دات.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا ئیسلام خه‌لیلی ته‌مه‌ن 27 كه به‌ڕیوه‌به‌ری فرۆشتنی كۆمپانیایه‌ك بووه ئۆفیسه‌كه‌ی ده‌كه‌وته نزیكی مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره ده‌ڵێت، له یه‌كێك له رۆژه‌كانی ساڵی 2015 دا، پۆلیس دایان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌مدا، به كێبڵ ده‌ستیان به‌ستمه‌وه و چاویشیان داپۆشیم و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاریان بردم".
له راستیدا دوای 6 ساڵ له كۆتایهێنان به حوكمی موباره‌ك، زۆرێك له شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن، هێشتا میسر به ده‌ست ده‌رهاویشته‌كانی كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2013 وه ده‌ناڵێنێت، چونكه به قسه‌ی ئه‌وان له‌و كاته‌وه تا ئیستا، پۆلیس چالاكوانه ئیسلامی و چه‌پڕه‌وه‌كانیان هه‌راسانكردووه و راپێچی زیندانه‌كانیان ده‌كه‌ن و توندترین ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن".
له قاوه‌خانه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی قاهیره‌ی پایته‌خت، كه چه‌ند مه‌ترێك له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه دووره، ئیسلام به ده‌نگێكی نزم ده‌یگووت" ره‌وشه‌كه كاره‌ساته، گه‌نجه‌كان هیوایان نه‌ماوه، له هه‌مانكاتدا ئه‌شكه‌نجه‌دان له زیندانه‌كانی میسر به‌رده‌وامه".
ئیسلام له خێزانێكی چینی مامناوه‌ند له دایكبووه و له ناوچه‌ی دلتای نیل ژیاوه، به‌هۆی تێوه‌گلانی له هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له پێشێلكارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر دژی مافه‌كانی مرۆڤ، خزێنراوه‌ته زیندانه‌وه، ئیستا وه‌ك دیارترین سیمبولی ئه‌و ره‌وشه‌یه، هێشتا دۆسیه‌كه‌یشی دانه‌خراوه و دوو كێشه‌ی دیكه‌ش له چاوه‌ڕوانیدایه.