به جوانترين ژنى تيمى ئاگركوژێنه‌وه ناوبانگى ده‌ركردووه
وتيان ئايا له فه‌رمانگه‌ى ئاگركوژێنه‌وه ژن داده‌مه‌زرێن
K24 – هه‌ولێر:
وێنه‌ى يه‌كێك له‌و ژنانه‌ى له تيمى به‌رگرى شارستانى نه‌رويجه و وه‌ك ئاگركوژێنه‌وه كارده‌كات تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى ته‌نيوه و به‌كارهێنه‌ران ئه‌و ژنه به جوانترين و سه‌رنجڕاكێشترين ژنى ئاگركوژێنه‌وه وه‌سفده‌كه‌ن.
ئه‌و ژنه ته‌مه‌نى 30 ساڵه و جگه له پيشه‌ى ئاگركوژێنه‌وه وه‌ك راهێنه‌رى وه‌رزشى له هۆڵێكى وه‌رزشيدا كار ده‌كات.
رۆژانه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستگرام وێنه و گرته‌ى ڤيديۆيى مه‌شقه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه و زياتر له 50 هه‌زار هاوڕێى هه‌يه.
ئه‌و ژنه بۆ كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى رايگه‌ياندووه، له ته‌مه‌نى 19 ساڵييه‌وه ئاره‌زووى كردووه بچێته بوارى خزمه‌تگوزارى به‌رگرى شارستانييه‌وه و وه‌ك ئاگركوژێنه‌وه كار بكات و ئه‌و هه‌ميشه حه‌زى له ژيانێكى پڕ له ئيش و سه‌رقاڵى و خزمه‌تكردنه.
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: كاتێك له تيمى ئاگركوژێنه‌وه وه‌رگيرام، دايك و باوكم سه‌ريان سوڕما و وتيان ئايا له فه‌رمانگه‌ى ئاگركوژێنه‌وه ژن داده‌مه‌زرێن، خه‌ڵك به گشتيى كاره‌كه‌ى منيان پێ سه‌ير بوو، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌ركێكى مرۆييانه‌ى زۆر نايابه و حه‌زم لێيه‌تى.