ھۆشداری دەدرێتە مەلا بەختیار
"ئەگەر نەتوانین یارمەتی ئێوە بدەین ئێمە شكست خواردوین"
K24 – سلێمانی
لەكاتی بەڕێوەچوونی دیبەتی "رۆڵی گەنج لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی" لە شاری سلێمانی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و لەكاتی وتار خوێندنەوە ھۆشداری درایە مەلا بەختیار.
كاتێك مەلا بەختیار وتاری دەخوێندنەوە و ئەو كەسەی دیبەیتەكەی پێشكەش دەكرد ھاتە نزیك مەلا بەختیار و وەستا وەك ئاماژەیەك بۆ زووتر كۆتایی ھێنان بە وتارەكەی، مەلا بەختیار ئاوڕێكی دایەوە و بە پێكەنینەوە گوتی: "ئەوە لە پشتەوە وەستاوە دیارە ئینزارە".
لە وتارەكەیدا لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەكێتی باسی لە رۆڵی گەنج لە نێو كایە سیاسییەكان كرد و بە گەنجانی گوت: "ئەگەر ئێمە نەتوانین یارمەتی ئێوەبدەین بۆ ئەوەی ئایندە ھی ئێوەبێت، ئێمە شكست خواردوین لە مێژوودا".