لە جوڵەمێرگ بەفر رێگەی 103 گوند و 247 كێڵگە دادەخات
رێگەی سەرەكی نێوان جوڵەمێرگ و وان لە چوار شوێن بەھۆی رەنیی بەفر داخراوە
K24 - ھەولێر
لە پارێزگای جوڵەمێرگ بە ھۆی بارینی بەفرێكی زۆر ریگەی 103 گوند و 247 كێڵگە داخران، پاش ئەوەی كە لە شەوی رابردووە بەفرێكی زۆر باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان 72 پرسنێل بە 55 ئۆتۆمبێلی خاونكردنەوەی رێگاكان راسپاردووە بۆ كردنەوەی رێگە داخراوەكانی سەدان گوند و كێڵگەكان ناوچەكە.
لە لایەكی ترەوە رێگەی سەرەكی نێوان جوڵەمێرگ و وان لە چوار شوێن بەھۆی رەنیی بەفر داخراوە.
سەرچاوە: yuksekovahaber




