سوپاسالاری پێشمەرگە: حەشدی شەعبی چەندین جار سەنگەرەكانی پێشمەرگەی بۆردوومان کردووە
"ھەر رووداوێكی دیكەی نەخوازراو رووبدات پێشمەرگە وەڵامی دەبێت"
K24 - ھەولێر
فەریق جەمال ئێمینكی سوپاسالاری پێشمەرگە دەربارەی بۆردوومانكردنی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە لایەن چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە بە كوردستان24 رایگەیاند: "حەشدی شەعبی چەندین جار سەنگەرەكانی پێشمەرگەی بۆردوومان کردووە و لە كاتی ھەر پێشلێكاریەكیش دەڵێن" بە ھەڵە بۆردوومانمان كردن".
سوپاسالاری پێشمەرگە گوتیشی: "حەشدی شەعبی زیاتر لە حەوت جار سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان بۆردوومان كردووە و پێشمان گوتوون ھەر رووداوێكی دیكەی نەخوازراو رووبدات پێشمەرگە وەڵامی دەبێت و چەكدارانی حەشدی شەعبیش دەبێت بەرپرسیارێتییەكە لەئەستۆ بگرن".