پارێزگاری كەركووك داوا دەكات دوای داعش ھێزەكانی ئەمریكا لە كوردستان بمێننەوە

"پێویستە ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتنێک ئەنجامبدەن"

K24 - ھەولێر

پارێزگاری کەرکووک داوا دەکات دوای لەناوبردنی داعش ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان بمێننەوە.

نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتنێک ئەنجام بدەن، تا ھێزی ئەمریکی لەدوای شەڕی داعشیش لە باشووری کوردستان بمێنێتەوە.

لەوبارەیەوە نەجمەدین کەریم دەڵێ، پێویستە سەربازان و راوێژکارانی ئەمریکی لە دوای شەڕی تیرۆرستانیش بەژمارەیەکی زۆر لە باشووری کوردستان بمێننەوە و داواش دەکات بۆ ئەو مەبەستە ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان رێککەوتنێک ئەنجام بدەن.

Fly Erbil Advertisment