گوتەبێژی ھەدەپە دەستبەسەركرا
لە فڕۆكەخانەی ئەنقەرە لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی توركیا دەسبەسەركرا و رەوانەی ئامەد دەكرێت
K24 – ھەولێر
ئایھان بیلگەن گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی توركیا دەستگیركرا.
بەگوێرەی میدیاكانی توركیا ئایھان بیلگەن گوتەبێژی ھەدەپە لە فڕۆكەخانەی ئەنقەرە دەستگیركراوە بۆ ئامەد دەگوازرێتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2016، توركیا ھەڵمەتی دەستگیركردنی بۆ سەركردە و پەرلەمانتارانی ھەدەپە دەستپێكرد و ھاوسەرۆكانی و 10 پەرلەمانتارانی ئەو پارتە دەستگیركران، تا ئێستا بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ پەكەكە و سوكایەتیكردن بە دامودەزگاكانی دەوڵەت لە زینداندان.