پارتێكی نوێی كوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێكدەھێنریت

ھەرسی باڵی كۆمەڵە یەك دەگرنەوە

K24 - ھەولێر

سێ لایەنی کۆمەڵە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند قۆناغەکانی یەکگرتنەوەیان بەرەو کۆتایی دەچێت و ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی هاوبەش دەکەن.

ھەرسێ باڵی كۆمەڵە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی رەوتی سوسیالیست و هێلی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند رەوتی یەکگرتنەوەیان لەقۆناغی کۆتایی دایە و لەسەر هەموو بابەتەکان رێکەوتوون.

راگەیاندراوەکە باس لەوەش کراوە پێشنووسی پەیرەو پرۆگرامی حزبە نوێکەش ئامادەکراوە.

ئەو سێ لایەنەی کۆمەڵە دەڵێن زەمینە بۆ دروستکردنی ‌حزبێکی نوێی چەپ و سوسیالیستی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و ئەوان لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی هاوبەش دەکەن.