پارتێكی نوێی كوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێكدەھێنریت
ھەرسی باڵی كۆمەڵە یەك دەگرنەوە
K24 - ھەولێر
سێ لایەنی کۆمەڵە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند قۆناغەکانی یەکگرتنەوەیان بەرەو کۆتایی دەچێت و ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی هاوبەش دەکەن.
ھەرسێ باڵی كۆمەڵە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی رەوتی سوسیالیست و هێلی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند رەوتی یەکگرتنەوەیان لەقۆناغی کۆتایی دایە و لەسەر هەموو بابەتەکان رێکەوتوون.
راگەیاندراوەکە باس لەوەش کراوە پێشنووسی پەیرەو پرۆگرامی حزبە نوێکەش ئامادەکراوە.
ئەو سێ لایەنەی کۆمەڵە دەڵێن زەمینە بۆ دروستکردنی حزبێکی نوێی چەپ و سوسیالیستی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و ئەوان لەسەر ئەو بنەمایە ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی هاوبەش دەکەن.