كۆمپانیایه‌ك له دژی تره‌مپ 10 هه‌زار په‌نابه‌ر داده‌مه‌زرێنێت
پێشتریش ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكا كاریانكردبوو خستوونیه‌تیه سه‌ر كار
K24 – هه‌ولێر:
تۆڕی زنجیره قاوه‌خانه‌كانی ئه‌مریكا "ستارباكس" دژی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌نگی هه‌ڵبڕی و رایگه‌یاند" له ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا له سه‌رانسه‌ری جیهان 10 هه‌زار په‌نابه‌ر له لقه‌كانی ستارباكس داده‌مه‌زرێنێت".
هاورد شۆلتز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ستارباكس رۆژی 29/1/2017 له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا نووسیوویه‌تی" ئه‌مڕۆ به دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر و به‌ڵێنێكی چه‌سپاو رایده‌گه‌یه‌نم، ئێمه له سه‌رده‌مێكی بێپێشینه‌دا ده‌ژین، له‌و ساته‌ی به‌ڵێنی خه‌ونی ئه‌مریكییه‌كان بووه‌ته بابه‌تێكی جێگه‌ی گومان، ستارباكس ده‌رگا به‌ڕووی 10هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌كاته‌وه و له ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا له‌ناو لقه‌كانیدا جێگهیاندهكاتهوه".
شوڵتز كه له دیموكراته‌كانی ئه‌مریكاوه نزیكه ده‌ڵێت" ستارباكس له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ره په‌یوه‌ندداره‌كانی ئه‌و بڕیاره سه‌رۆكایه‌تییه‌ی رێگه له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مریكا گرت و له دژی هاووڵاتیانی 7 وڵات وردبینی توند ئه‌نجامده‌ده‌ن له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه".
وه‌ك نه‌یارییه‌ك بۆ بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گرووپی زنجیره قاوه‌خانه‌كانی ئه‌مریكی "ستارباكس" به‌ڵین ده‌دات ئه‌و كه‌سانه بخاته سه‌ر كار كه له ده‌ست زووڵم و سته‌م و جه‌نگه‌كان هه‌ڵاتوون و دووچاری جیاكاری نه‌ژادی بوونه‌ته‌وه، له ناو 75 ده‌وڵه‌ت كه لقه‌كانی ستارباكسی تێدایه كار بۆ دامه‌زراندنیان ده‌كات".
ستارباكس یه‌كێك له‌و گرووپه گه‌ورانه بوو كه پێشتر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌شی خستووه‌ته سه‌ر كار كه له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكا وه‌ك وه‌رگێر و پیشه‌ی جیاوازی دیكه كاریانكردووه و له‌و رێگه‌یه‌وه هاتبوونه ئه‌مریكا".