شاشه ئه‌ليكترۆنييه‌كان بيناييت لێ ده‌ستێنن
توێژينه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى شاشه ئه‌ليكترۆنييه‌كان و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ته‌ندرووستى چاو ئه‌نجامداوه

K24 – هه‌ولێر:
پرسى كاريگه‌ريى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندرووستى مرۆڤ به‌رده‌وام بووه‌ته جێى بايه‌خى توێژه‌ران و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێى پزيشكى ده‌ريخستووه، زياده‌ڕۆيكردن له به‌كارهێنانى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان زيانى بۆ ته‌ندرووستى مرۆڤ هه‌يه و لانيكه‌م سه‌رده‌كێشێت بۆ له‌ده‌ستدانى بينايى.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، زانايانى زانكۆى كومپلوتنسى ئيسپانيا توێژينه‌وه‌يه‌كيان له باره‌ى شاشه ئه‌ليكترۆنييه‌كان و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ته‌ندرووستى چاو ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و رووناكييه زيانخه‌رۆيه‌ى له شاشه‌ى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت زيان له تۆڕى چاو ده‌دات و ئه‌و زيانه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ له‌ده‌ستدانى بينايى.

توێژه‌ران هۆشدارى ئه‌وه‌شيانداوه مليۆنان منداڵ كاتێكى زۆر له‌به‌رده‌م شاشه ئه‌ليكترۆنييه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌وه‌ش مه‌ترسى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر بيناييان درووستكردووه.
سه‌رۆكى تيمى پزيشكانى توێژه‌ر دكتۆر سيليا سانشيز راموس رايگه‌ياند، له كۆى نزيكه‌ى 90 مليۆن كه‌س كه ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان له ئه‌مريكا به‌كارده‌هێنن و 70 مليۆنيان منداڵن و به بێ پارێزى وه‌ك چاويلكه له چاو كردن شاشه ئه‌ليكترۆنييه‌كان به‌كارده‌هێنن.
توێژينه‌وه‌كه سه‌ره‌تا له‌سه‌ر مشكى تاقيگه ئه‌نجامدراوه و ژماره‌يه‌ك مشك به ديار شاشه‌ى كۆمپيوته‌ره‌وه به‌خێوكراوون و دواى سێ مانگ له به‌ركه‌وتنى تيشكى شاشه‌ى كۆمپيوته‌ره‌كان نزيكه‌ى %23ى خانه‌كانى تۆڕى چاوى مشكه‌كان مردوون و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى كوێربوونى هه‌ندێكيان.

توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر فلته‌ر بۆ شاشه‌كان به‌كاربهێنرێت، مه‌ترسييه‌كانى سه‌يركردنى ئه‌و شاشانه كه‌متر ده‌بێته‌وه. به تايبه‌تى له كاتێكدا كه زۆربه‌ى خه‌ڵك له رێى مۆبايل و لاپ‌تۆپ و ئايپاد و كۆمپيوته‌ره‌وه سه‌رقاڵى سه‌يركردنى شاشه ئه‌ليكترۆنييه‌كانن.

توێژه‌ران پلانێكيان بۆ رێگرتن له مه‌ترسييه‌كانى شاشه‌ى ئه‌ليكترۆنى داهێناوه و ناويان ناوه (20-20-20) واته له به‌رامبه‌ر هه‌ر 20 خوله‌كێك سه‌يركردنى شاشه ئه‌ليكترۆنييه‌كان به‌كارهێنه‌ر پێويسته چاوى 20 پێ به ئاراسته جياجياكاندا بسووڕێنێت و هه‌ر گۆشه‌يه‌ك 20 چركه بۆى بڕوانێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌مار و ماسوولكه‌كانى چاو بحه‌سێنه‌وه.
سه‌رچاوه: hia
و:ئ.ه