ترامپ مه‌رجێكى ديكه بۆ چوونه ئه‌مريكا ده‌سه‌پێنێت
ئيداره‌ى دۆناڵد ترامپ مه‌رجێكى ديكه به‌سه‌ر سهردانيكارانى ئه‌مريكا ده‌سه‌پێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئيداره‌ى دۆناڵد ترامپ مه‌رجێكى ديكه به‌سه‌ر سهردانيكارانى ئه‌مريكا ده‌سه‌پێنێت.
دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى، سه‌ردانى هاووڵاتيانى 7 وڵاتى جيهان بۆ ئه‌مريكا قه‌ده‌غه‌كرا، ئيداره‌ى ترامپ سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى سه‌پاندنى مه‌رجێكى ديكه‌يه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌يانه‌وێت سه‌ردانى ئه‌مريكا بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئيداره‌ى ترامپ ده‌يه‌وێت سه‌رجه‌م سهردانيكارانى ئه‌مريكا ناچار بكات، له كاتى سه‌ردانى ئه‌مريكا لايه‌نه ئه‌منييه‌كان له زانيارى ورد سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و هه‌موو ئه‌و ژماره په‌يوه‌ندييانه‌ى له مۆبايلهكانياندا هه‌يه ئاگادار بكاته‌وه.
به گوێره‌ى گه‌ڵاڵه نوێيه‌كه، هه‌ر كه‌سێك ئاماده نه‌بێت چالاكى خۆى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و ژماره په‌يوه‌ندييه‌كانى ناو مۆبايله‌كه‌ى راده‌ستى هێزه ئه‌منييه‌كان بكات رێگه‌ى پێ نادرێت پێ بنێت به خاكى ئه‌مريكادا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له ئيداره‌ى كۆشكى سپى ئه‌و زانياريانهى بۆ كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى كه به نه‌يارى ترامپ هه‌ژمار ده‌كرێت پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و گهڵاڵهيه نه‌كراوه‌ته بڕيار.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن.
و:ئ.ه