سلێمانى له‌ برى "پاشه‌كه‌وتى مووچه"‌ داواى يه‌ك به‌رميل نه‌وتى سپى بۆ هه‌ر خێزانێك ده‌كات

یەک بەرمیل نەوتی سپی بدرێت بەھاووڵاتیان.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیاز دەکات لە بڕی پاشەکەوت کراوی مووچە یەک بەرمیل نەوتی سپی بدرێت بەھاووڵاتیان.

سەردار قادر لە بری پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: ئەوان لەدەرگای عێراق و ئێرانیان داوە و ئێران بەڵێنی پێداون بە ٦٠ دۆلار بەرمیلێک نەوتیان بۆ بنێرێت، بەڵام تا ئێستا بەڵێنەکەی نەبردووه‌تە سەر.

3 پاڵاوگەی گەورەی بەرھەمھێنانی سووتەمەنی لە ھەرێمی کوردستان هه‌ن، کە ساڵانە دەتوانن یەک ملیۆن و 296 ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم بھێنن، خواستی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیش 1 ملیۆن بەرمیل نەوته‌ له‌ ساڵێكدا.