فهرهنسا ئيدانهى بڕيارێكى ترامپ دژى ئێران دهكات
رایگەیاند، فەرەنسا دژی هەر جۆرە دەستێوەردانێک لە رێککەوتننامەی ئەتۆمییە
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە سەردانی ئێرانی کردووە لە دواى کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە کۆنفرانسێکی میدیایدا رایگەیاند، فەرەنسا دژی هەر جۆرە دەستێوەردانێک لە رێککەوتننامەی ئەتۆمییە و دانوستانی دووبارە لەسەر ئەم رێککەوتننامەیەش رەتدەکاتەوە و بڕیاری حکوومەتی ئەمریکاش لەسەر راگرتنی هاتوچۆی هاووڵاتیانی ئێران و شەش وڵاتی دیکەشی ئیدانە کرد.
ژان مارک ئایرۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گوتى: شەوی رابردوو و ئەمڕۆ بەیانیش لە کۆبوونەوەی ئابووریی دوو وڵاتدا من پشتیوانیی فەرەنسا بۆ رێککەوتننەکەی ڤییەننام دووبارە کردەوە و ئێمە دژی هەر بڕیارێکی نوێ کە بە پێچەوانەی رێککەوتننامەکە بێ دەوهستینەوە و ئەگەر بڕیار بێ دیسانەکە دانوستانی لەسەر بکەینەوە ئەوا ئێمە ئەو دانوستانانە رەت دەکەینەوە. گوتيشى: هەڵوێستە یەکلایەنەکانی ئەمریکاش بە بیانووی رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و رێگری لە هاتوچۆی خەڵک بۆ ئێران مایەی نیگەرانییە و بڕیارێکی نابەجێیە.