یه‌كێتی مه‌ترسی خۆی له‌ هێزی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربڕی

"دروستبوونی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا بۆ شه‌ڕی دژی داعش نییه"

K24 – گەرمیان

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی یەكێتی نیشتمانی كوردستان،  رایدەگەیەنێت، دروستبوونی حەشدی شەعبی تەنیا بۆ شەڕی داعش نییە.

مەلابەختیار لە شاری کەلار رایگەیاند، دروستبوونی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا بۆ شه‌ڕی دژی داعش نییه‌، به‌ڵكو ئه‌و هێزه‌ بۆ خۆسه‌پاندنی شیعه‌یه‌ له‌ عێراق، له‌ قۆناخی دوای داعش".

لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا مەلا بەختیار گوتی: "به‌غدا مادده‌ی 140 و بڕگه‌كانی جێبه‌جێ ناكات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك و خانه‌قین و شنگال و مه‌خموور بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".