كچە شوانێك بزن و كاركەكەی بەم شێوەیە رزگار دەكات

K24 - ھەولێر
كچە شوانێكی 11 ساڵی لە گوندیكی پارێزگای ریزە لە باكووری توركیا، پاش ئەوەی بزنەكەی لە چوڵەوانی كاركەكەی لە دایك دەبێت، بۆ پاراستنی بزن و كاركەكەی دەستپێشخەرییەك دەكات كە بە ئەقلی گەورەكانیش نایەت.
ئەم كچە لە پۆلی پینجی سەرەتاییە، كاتێ دەبینێت بزنێكی كاركەكەی لە دایك دەبێت، بە پەلە بۆ ماڵ را دەكات و دوو جانتای قوتابخانە ھەڵدەگرێت و یەكێكیان لە پشت سەگەكەی دەبەستێت و كاركەكەی لە ناوی دادەنێت، جانتاكەی دیكەشی بزنەكەی لەناو دادەنێت و بە شان ھەڵدەگریت و بەرەو ماڵ دەیانھێنێتەوە.
كاتێ گەڕانەوە بەرەو ماڵ لە رێگەدا، برای 15 ساڵی ئەو كچە، بەم حاڵە دەبینێت و وێنەكانی دەگرێت و لە سۆسیاڵ میدیا بڵاو دەكاتەوە.
حەمدوسەنا بیلگەن، ھۆكاری ئەو كارەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە "دەمەویست بزنەكە لە كاتی منداڵبوونی بۆ شوێنێكی ببەم سەروپەنای ھەبێت، ئەو كات جانتای قوتابخانەكەم بە بیر ھات و منداڵەكەم لەناو جانتایەك دانا و بە پشتی سەگەكەم بەست و بۆ خۆیشم بزنەكەم ھەڵگرت و بەم شێوەیە گەیشتینە ماڵ".
سەرچاوە: میدیاكانی توركیا
JS








