سه‌ماى سعوودييه‌كان له به‌حره‌ين كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه
سه‌ماى چه‌ند هاووڵاتييه‌كى عه‌ره‌بستانى سعوديه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌كارهێنه‌ران به بايه‌خه‌وه گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى سه‌ماى چه‌ند هاووڵاتييه‌كى عه‌ره‌بستانى سعوديه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ستى سه‌نته‌رى به‌حره‌ين ئه‌نجاميانداوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆيه، له ناو به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كاردانه‌وه‌ى جياجياى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ژنه رۆمان نووسى سعووديه ساره مه‌ته‌ر، راستى گرته ڤيديۆكه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌رى نووسيوه، "گه‌لى سعوديه حه‌لى نييه".
له ڤيديۆكه‌دا چه‌ند هاووڵاتييه‌كى سعووديه ده‌ركه‌وتوون، كه له‌سه‌ر ريتمى ته‌پڵ سه‌ما ده‌كات و كارمه‌ندانى ئه‌منى سه‌نته‌ره‌كه‌ش، ده‌يانه‌وێت له گۆڕه‌پانى سه‌نته‌ره‌كه دووريان بخه‌نه‌وه.
ژماره‌يه‌ك له به‌كارهێنه‌رانى تويته‌ر ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و گرته ڤيديۆيه پيشانى ده‌دات سعوودييه‌كان چه‌نده حه‌زيان له خۆشى و كات به‌سه‌ر بردنه.
ستي سنتر بالبحرين
— SarahMatarسارة مطر (@SarahMatar) ٣١ يناير، ٢٠١٧
الشعب السعودي ماله حل ??? pic.twitter.com/ZH6qnnM0x5