نھێنی موی سەری ترەمپ بزانە

دكتۆركەی نھێنی موی سەری ترەمپ ئاشكرا دەكات، بەڵام ئەم جورە ھەناسەكێشانی رون ناكاتەوە

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، نە تەنیا بە بڕیارەكانی خەڵكی سەرسام كردووە، بەڵكو شێواز و رەنگی موی سەریش بووەتە باس و خواستی خەڵك.

كەناڵی سی ئێن ئێن لە ڤیدیۆیەكدا باس لە نھێنییەكانی موی سەری ترەمپ دەكات و بە ھێنانەوەی ھاوشیوەكانی و ھەروەھا قسەی دكتۆرەكە،  ئەم ئەگەرە دەخاتەڕوو لە وانەیە جۆرە حەبێك بە كار بێنێت بە ناوی پرۆپێشیا propecia.

ھەر لە بارەی قسەی دكتۆركەشی دەڵێت "نھێنی موی سەری ترەمپ ئاشكرا دەكات، بەڵام ئەم جورە ھەناسەكێشانی رون ناكاتەوە"، كە پێی وایە لەوانەیە بە ھۆی كاریگەری ئەم حەبەوە بێت، ئەویش ھەناسەكێشانێكی سووكە sniffling لە كاتی سەرما و ئالێرژی روو دەدات، لە كاتێكدا ترمپ پێشتر رەتی كردبووە سەرمای بۆبێت.

JS