هێرشكرايه سه‌ر لۆڤه‌ر و مۆزه‌خانه‌كه چۆڵكرا
كه‌مێك پێش ئێستا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشيكرده سه‌ر پاسه‌وانێكى مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌رى پاريس و به‌و هۆيه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان ته‌قه‌يان لێ‌كرد و به سه‌ختى پێكرا.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشيكرده سه‌ر پاسه‌وانێكى مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌رى پاريس و به‌و هۆيه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان ته‌قه‌يان لێ‌كرد و به سه‌ختى پێكرا.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، هێزه ئه‌منييه‌كان توانيويانه رێگرى له چوونه ژووره‌وه‌ى هێرشبه‌ره‌كه بكه‌ن.
هاوكات ده‌زگا ئه‌منييه‌كان گه‌شتيارانى مۆزه‌خانه‌كه‌يان به سه‌لامه‌تى گواستووه‌ته‌وه و مۆزه‌خانه‌كه چۆڵكرا.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى فه‌ره‌نسا له راگه‌يه‌ندراوێكدا روونيكرده‌وه‌ن هێشتا كرده‌وه ئه‌منييه‌كان له‌به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر به‌رده‌وامن.
مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر له پاريس به يه‌كێك له ناودارترين مۆزه‌خانه‌كانى جيهان هه‌ژمار ده‌كرێت.