ته‌رمى كوڤڵى له مه‌راسيمێكى جه‌ماوه‌ريدا به خاك ده‌سپێردرێت
وه‌حيد كۆڤڵى، به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 3ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا له شارى دهۆك به هۆى نه‌خۆشييه‌وه كۆچى دواييكرد.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌حيد كۆڤڵى، به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 3ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2017 له ماڵه‌كه‌ى خۆي‌دا له شارى دهۆك به هۆى نه‌خۆشييه‌وه كۆچى دواييكرد.

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كۆچى دوايى ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى پێشمه‌رگه ژماره‌يه‌كى به‌رچاو له خزم و دۆست و كه‌سوكار و هاووڵاتيانى دهۆك له به‌رده‌م ماڵيان كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنيدا بكه‌ن.

كۆڤڵى، فه‌رمانده‌ى دژه تيرۆرى دهۆك بوو، ئه‌و له شه‌ڕى داعشدا برايه‌كى شه‌هيد بوو بوو، به هۆى ئازايى و چاونه‌ترسى له شه‌ڕدا به "راوچى داعش" وه‌سفده‌كرا.

بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى كۆچى دوايى كوڤڵى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكدا ده‌نگدانه‌وه‌ى به دواى خۆي‌دا هێنا و ژماره‌يه‌ك له به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆيان ئاراساته‌ى هێزى پێشمه‌رگه و كه‌سوكارى كوڤڵى كردووه و داخ و په‌ژاره‌يان ده‌ربڕوه.

يه‌كێك له به‌كارهێنه‌رانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك نووسيويه‌تى: بايه‌خدانى خه‌ڵك به كۆچى دوايى كوڤڵى پيشانى ده‌دات، خه‌ڵك چه‌نده رێز له پێشمه‌رگه ده‌گرێت.

ئه‌و له ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا رۆڵێكى ديارى هه‌بووه له تێكشكاندنى داعش و رزگاركردنى زۆرێك له ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى مووسڵ و شنگال و به‌نداوى مووسڵ و ته‌لسقۆف.

تا ئێستا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به ره‌سمى هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى كۆچى دوايى ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى پێشمه‌رگه رانه‌گه‌ياندووه.
وه‌حيد كوڤڵى له فه‌رمانده‌ى دژه تيرۆرى دهۆك بوو، وێڕاى برينداربوونى خۆى، برايه‌كيشى له شه‌ڕى داعش شه‌هيد بووه.

فه‌رمانده‌ى كۆچكردوو، به هه‌ڵوێسته‌كانى له به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه و له شه‌ڕى داعش ده‌ناسرا و پێشتر له پێناو رزگاركردنى منداڵى پێشمه‌رگه‌يه‌ك، به هاوڕێيه‌تى 20 پێشمه‌رگه‌ى ديكه له سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه روويان كرده بنكه‌ى گورچيله‌ى ده‌ستكرد، بۆ ئه‌وه‌ى گورچيله‌ى خۆيان ببه‌خشن به‌و منداڵه‌ى باوكى پێشمه‌رگه بوو و خۆيشى پێويستى به گورچيله‌يه‌ك هه‌بوو.


يه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى كۆڤڵى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئێواره‌ى رابردوو له نزيكه‌وه بينيويه‌تى و كوڤڵى به هيوا و ئومێد و رووخۆشييه‌وه قسه‌ى كردووه.
روونيشيكرده‌وه، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به هۆى تێكچوونى ره‌وشى ته‌ندرووستى كوڤڵى له ماڵ ماوه‌ته‌وه.

له كاتى شه‌ڕى داعشدا نزيكه‌ى 10 جار به سووكى و سه‌ختى بريندار بووه.
سه‌باره‌ت به نه‌خۆشكه‌وتنى كه‌سه نزيكه‌كانى باس له‌وه ده‌كه‌ن پێشتر جه‌ڵده لێى داوه و به‌و هۆيه‌وه ره‌وشى ته‌ندرووستى تێكچووه.

كوڤڵى چه‌ند جارێك چه‌كدارانى داعشى به ديل گرتووه و به بێته‌ل قسه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردن و سڕينه‌وه‌يانى كردووه و له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه له يوتيوب بڵاوبووه‌ته‌وه، كوڤڵى ده‌رده‌كه‌وێت ديلێكى داعشى له‌به‌ر ده‌ستدايه و پێيان ده‌ڵێت: ئێمه په‌روه‌رده‌ى قوتابخانه‌ى بارزانين و رێز له ديل ده‌گرين هه‌رچه‌نده دوژمنيشمان بن.


