یه‌كگرتوو: پاشكۆی هیچ لایه‌نێك نین

ھەموو ھێزە سیاسیەکانی بەشداری کابینەی هه‌شته‌مى حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێی قەبارەی خۆیان بەشدارن لە خراپی دۆخی ئێستای ھەرێم

K24 – هه‌ولێر:

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێت ھەموو ھێزە سیاسیەکانی بەشداری کابینەی هه‌شته‌مى حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پێی قەبارەی خۆیان بەشدارن لە خراپی دۆخی ئێستای ھەرێم و داواش دەکات بەھەموویان چاکی بکەن.

سەبارەت بەو تۆمەتانەشی کە دەخرێتە پاڵ حزبەکەی بەوەی پاشکۆی حزبی ديكه‌يه‌، سه‌لاحه‌دين به‌هادين دەڵێت: ئەوان ئەوە بە بێ ئینسافی دەزانن و خۆیان لەوە بەگەورەتر دەبینن پاشکۆی کەس بن. بەشێک لە رۆشنبیرانی سلێمانیش داوای ئەوە لە ئەمینداری یەکگرتوو دەکەن کە سیاسەتی حزبەکەی رۆشن تر بکات.