گوته‌بێژى ئۆپراسيۆنى توڕه‌يى فورات: 1500 شه‌ڕڤان به‌شدارى شه‌ڕى ره‌ققه‌ ده‌كه‌ن

ژمارەی ھێزە چه‌كداره‌كانیان گەیشتووەتە 35 تا 40 ھەزار شەڕڤان

K24 – هه‌ولێر:

جیھان شێخ ئەحمەد، گوتەبێژی فەرمی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات، دەربارەی ھاوكاری و ھەماھەنگی ھێزەكانیان لەگەڵ ھێزەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە كوردستان24 ی راگه‌ياند، راوێژكارەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە یارمەتیدانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات و ئەو ھاوكارییانەش كە ماوەیەك لەمەوبەر بۆیان نێردراون، تایبەت بوونە بە چەند گروپێكی عەرەبی لەنێو ھەسەدە، ھیواداریشن لە ماوەیەكی نزیكدا ھاوكاری زیاتریان پێبگات.

دەربارەی ژمارەی چەكدارانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات كە بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رەققە، جیھان شێخ ئەحمەد ئاشكرای كرد، كە ژمارەی ھێزە چه‌كداره‌كانیان گەیشتووەتە 35 تا 40 ھەزار شەڕڤان و لە قۆناغی سێیەمی شەڕی رەققەش، نزیكەی 1500 شەڕڤانیان بەشدارن.