هێزهكانى سورياى ديموكرات قۆناغى سێيهمى توڕهيى فوراتى دهستپێكرد
ئامانجیان كۆنترۆڵكردنەوەی بەری رۆژھەڵاتی شارەكە و گەمارۆدانی تەواوەتی پارێزگای رەققەیە.
K24 – رهققه:
ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دەورووبەری شاری رەققە، قۆناغی سێیەمی كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكەیان راگەیاند. بە گوێرەی راگهيهندراوى ھەسەدە لە قۆناغی سێیەمدا ھێزێكی زیاتری عەرەبی بەشدارە و ئامانجیان كۆنترۆڵكردنەوەی بەری رۆژھەڵاتی شارەكە و گەمارۆدانی تەواوەتی پارێزگای رەققەیە.