به‌غدا گه‌نمى هه‌رێم ناكڕێت و به دواى گه‌نمدا روو له رۆمانيا ده‌كات
به‌غدا كه به‌بیانووی زۆری بڕه‌كه‌یه‌وه، ئاماده نه‌بوو 30%ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆمانیا ئه‌مساڵ بڕێكی زۆر گه‌نمی به‌رهه‌مهێناوه كه به‌گوێره‌ی ده‌زگای راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته بڕى به‌رهه‌مى گه‌نم زیاتره له 8 ملیۆن ته‌ن گه‌نم و به دوای بازارێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ گه‌نمه‌كه‌ی.
به‌غدا كه به‌بیانووی زۆری بڕه‌كه‌یه‌وه، ئاماده نه‌بوو 30%ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بكڕێته‌وه، ئێستا سه‌رگه‌رمی كڕینی گه‌نمی رۆمانیه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هۆشیاریدا له‌وه‌ی گه‌نمی رۆمانی بێ كوالێتی و خراپه و هاوشێوه‌ی برنجه هندییه‌كه ده‌بێت.