ترامپ 2400 فڕۆكه‌ی ئێف 35 ده‌كڕێت
به‌به‌های نزیكه‌ی 400 ملیار دۆلار
K24 – هه‌ولێر:
كاردانه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مريكا له‌سه‌ر كاری كۆمپانیاكان به‌رده‌وامییان هه‌یه. له‌نوێترین هه‌ڵوێستیشدا كۆمپانیا لوكهێد مارتنی تایبه‌ت به دروستكردنی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان رایگه‌یاندووه، له‌رێگای گرێبه‌ستێكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا نرخی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 35، حه‌وت ملیۆن دۆلار داده‌به‌زێنێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش دوای راگهیاندهكهی لوكهێد گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه واژووكردووه به‌به‌های 8 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی فڕۆكه و به‌هێزتر كردنی كه‌رتی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پنتاگۆن و لوكهێد له چه‌ند ده‌یه‌یه‌ی داهاتوو ئه‌مریكا به‌به‌های نزیكه‌ی 400 ملیار دۆلار 2400 فڕۆكه‌ی ئێف 35 ده‌كڕێت و هێزی فڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی پته‌وتر ده‌كات.
فڕۆكه‌ی ئێف 35 فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازییه و خێراییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2000 كيلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا توانای خۆشاردنه‌وه‌ی هه‌یه له راداره‌كان، كۆمپانیای لوكهێد مارتن ئه‌م جۆره فڕۆكه‌یه‌ی به 10 وڵاتی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا فرۆشتووه، به‌ڵام ئێستا و له‌سه‌رده‌می تره‌مپدا ناچاربووه نوێترین به‌رهه‌می خۆی بۆ نزمترین نرخ دابه‌زێنێت.