لۆڤه‌ر به‌ رووى گه‌شتياراندا كرايه‌وه‌

دوای ھێرشە تیرۆستیەكەش ھێزەكانی پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی توندیان لەئەگەری ھەر رووداوێكی دیكە گرتووه‌ته‌بەر

K24 – هه‌ولێر:

دوای داخرانی مۆزەخانەی لۆڤەر بەھۆی ھێرشە تیرۆستيیەكەوە جارێكی دیكە بەرووی گەشتیاراندا كرایەوە و  گەشتیارانیش بەبێ ھەبوونی ترس روویان لەو مۆزەخانەیە كردەوە، دوای ھێرشە تیرۆستیەكەش ھێزەكانی پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی توندیان لەئەگەری ھەر رووداوێكی دیكە گرتووه‌ته‌بەر و ھاووڵاتیان و گەشتیارانیش دەڵێن ئێستا لەزۆربەی وڵاتە گەشتیارەكان بەھۆی ھەبوونی كردەوەی تیرۆرستی پۆلیس لەئامادەباشیدایە.