حاكم قادر: كۆبوونه‌وه‌كانمان بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ سياسى و داراييه‌كانه‌

كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ پارتی دەربارەی دۆزینەوەی چارەسەرێكە بۆ باروودۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

حاكم قادر حەمەجان، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، له‌بارەی كۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەكان رايگه‌ياند، كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ پارتی دەربارەی دۆزینەوەی چارەسەرێكە بۆ باروودۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە رووی سیاسی و ئابووری، بۆ ئەوەی باشترین رێگە چارەسەر بدۆزینەوە ئەوەش تەنیا لە نێوان خۆمان و لە رێگەی كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت.