لەبەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی خۆپێشاندان دەكرێت

پێشمەرگە دێرینەكان داوایەك مەكتەبی سیاسی دەكەن

K24 – سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان لەبەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی خۆپێشاندان ئەنجامبدرێت.

ھاژە غەفور پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "لەبەرامبەر پێنەدانی مووچەی چەند مانگێكیان، بڕیارە ئەمڕۆ كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە خۆپێشاندان ئەنجامدەدەن".

گوتیشی: "ئەوان دەیانەوێت فشار دروست بكەن و پێشانوایە حزبەكەیان دەبێ ئەو مافەیان بۆ بەدەست بێنێ".