ملیاردێرێكی سویدی 5 ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەركردنی ئەم نھێنییە دەبەخشێت

بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوھەوا و دانانی سنوورێك بۆ ھەژاری مەرجی سەرەكین

K24 - ھەولێر

ملیاردێری سویدی لاسلۆ سۆمباتفالی 5 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو كەسەی بتوانێت ئەم نھێنییە چارەسەر بكات.

نھێنییەكەشی بریتییە لە دانان و پەرەپێدانی سیستەمێكی حوكم بو تەواوی جیھان كە باشتر بێت لە سیستەمی ئێستای جیھانی و لەسەر بنەمای بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوھەوا و دانانی سنوورێك بۆ ھەژاری كار بكات.

بازرگان و دامەزرێنەری كۆمپانیای Global Challenges بە خستەڕووی ئەم بڕە پارەیە بە دوای ئەو كەسە دەگەڕێت كە بتوانێت پەرە بە سیستەمی نوێی جیھانی بدات، بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشەوە. چونكە سیستەمی ئێستای جیھانی  توانایی وەڵامدانەوەی مەترسییەكانی سەدەی بیست و یەكەمی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بە رونی بیرۆكەی نوێ و پێگەیشتوو بۆ بەرنگاربوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستای جیھانی پێشكەش بكات.

 

ئەو پەرەپێدانەی كە سۆمباتفالی دەیەوێت، بریتییە لە چارەسەركردنی كێشە جیھانییەكان، وەك بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوان، گۆڕانی كەشوھەوا و ھەژاری، كە نزیكەی 800 ملیۆن كەس لە سەر ئاستی جیھان لە ژێر ھیڵی ھەژاری دەژین، بە ئاستیك برسینە كە ھیچیان نیە بیخۆن، تەنانەت ئەوكاتەی  ئەو ریژەیە بە پێی ئاماری خۆراكی جیھانی لە ساڵی 1990 بۆ نزیكەی 216 ملیۆن كەس نزمبووەوە، ھێشتا لە ھەر نۆ كەس لە دانیشتوانی جیھان كەسێك بە برسی دەنوێت. ھەروەھا ساڵانە 3 ملیۆن منداڵ بەھۆی بەدخۆراكی گیان لە دەست دەدەن.

سۆمباتفالی بە پیشاندانی ئەم ڤیدیۆیە "خەڵاتی ئاستەنگەكانی جیھان لە ساڵی 2017" دەخاتەڕوو و خەڵاتەكەشی دەداتە ئەو كەسەی بتوانێ ئەم كێشەیە چارەسەر بكات و پێویستە تا رۆژی 24 ئایاری داھاتوو پێشنیارەكانی بۆ بنێرێت.

ھەروەھا چوار ئاموژگاریش بۆ ئەو كەسانە ھەیە، لەوانە خۆی بە ھاووڵاتی جیھان بزانێت، نەك تەنیا وڵاتی خۆی، واقیعبینانە بێت ، بزانێت كە بێ سیستەمی حوكمی جیھانی، مەترسییەكانی جیھان چارەسەر ناكرێن، بەڵكو زیاتر دەبن.

سەرچاوە: ئاژانسەكان

JS

Fly Erbil Advertisment