"هه‌ڵمه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه بوه‌ستێنن"
سكرتێری رۆژنامه‌وانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان كوردستان 24 كه‌وتووه، رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ده‌رخستنی ره‌خنه و سه‌رنجێكی, سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین، ئه‌مینداری گشتی، په‌رچه‌كرداری نه‌خوازراو و نابه‌جێ، وه‌ك وتار و نووسین و ده‌ربڕینی تووند نووسراون.
له روونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی سكرتێری رۆژنامه‌وانی ئه‌میندای گشتیدا، داوا له ئه‌ندامان و هه‌وادارانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كراوه، له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشه‌وایی و رێگرتن له لێكرازانی په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان، هه‌ڵمه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه بوه‌ستێنن.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی سکرتێری رۆژنامەوانی بەرێز ئەمینداری گشتی یەوە
لەم رۆژانەدا پەرچەکرداری نەخوازراو و نابەجێ لەسەر دەرخستنی رەخنە و سەرنجێکی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەسەر بارودۆخی هەرێًم و پرۆسەی سیاسی کوردستان بووە بەهۆی چەندین وتار و نوسین و دەربرینی توند و بە گژاداچوون.
لێرەو لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتەوایی و رێگرتن لە لێکترازانی پەیوەندی لایەنەکان.. ئەندامان و هەوادارانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە کە هەڵمەتی راگەیاندن و وەڵامدانەوە بوەستێنن و هەموو هەوڵێک بەگەر بخەن بۆ ئارامکردنەوەی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان.
نوسینگەی سکرتێری رۆژنامەوانی
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
11/2/2017