سەڵاحەدین بەھائەدین بانگێشتی تاران دەكرێت
شاندی یەكگرتوو لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بانگێشتی تاران دەكات، بە گوێرەی میدیاكانی یەكگرتوو لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و عێراق دەكەن.
میدیاكانی یەكگرتووی ئیسلامی بڵاویانكردەوە: "لەسەر بانگهێشتی وڵاتی ئێران ئەمڕۆ 12 شوباتی 2017، شاندێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەگاتە وڵاتی ئێران".
بەگوێرەی زانیارییەكان: "ھەر ئەمڕۆ شاندی یەكگرتوو لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئێران كۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ھەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە دەكەن".