"لە رۆژی ڤاڵانتاین چەپكێ گوڵی جوان پێشكەشی ھاوسەرەكەم دەكەم"

K24 - سلێمانی

رۆژی خۆشەویستی كە بە رۆژی ڤاڵانتاین ناسراوە، ئەوینداران لە جیھاندا بە گوڵی سوورو دیاری و شیرینی پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن و پەیمانی خۆشەویستی نوێ دەکەنەوە، ئەگەرچی باس لەوە دەکرێت خوشەویستی دوای بەیەکگەیشتن و ھاوسەرگیری کاڵ دەبێتەوە، بەڵام ئەم پیاوە کە تەمەنێکی بەرێکردووە پێی وایە ھەمووکات ھاوسەرەکان بە خۆشەویستییەوە ئەژین و ھاوسەرگیری دەرەنجامی ئەو خۆشەویستیەیە و بەردەوام رەنگدەداتەوە، دەشڵێت " لە رۆژی ڤاڵانتاین چەپكێ گوڵی جوان بۆ ھاوسەرەكەم دەبەمەوە دڵی پێ خۆش دەبێت".

Fly Erbil Advertisment