به سه‌رۆك ده‌وره دراوه
ئیڤانكای كچی تره‌مپ وێنه‌یه‌كی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئیڤانكا تره‌مپ كچی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له كاتی سه‌ردانی (جاستن ترۆدۆ) سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا بۆ كۆشكی سپی، وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له وێنه‌كه‌دا كه له ئۆڤاڵ ئۆفیس گیراوه، چووه‌ته سه‌ر كورسییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هه‌ریه‌كه له دۆناڵد تره‌مپ و جاستن ترۆدۆ، له ده‌ستی چه‌پ و راستی راوه‌ستاون.
ئیڤانكا خۆی وێنه‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و په‌یامێكیشی له‌گه‌ڵدا داناوه و ده‌ڵێت" گرنگه ژنانیش چانسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت له درووستكردنی بڕیاردا به‌شداربن".
A great discussion with two world leaders about the importance of women having a seat at the table! ???? pic.twitter.com/AtiSiOoho0
— Ivanka Trump (@IvankaTrump) ١٣ فبراير، ٢٠١٧
ئیڤانكا له نێوان دوو سه‌رۆكدا له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتووه و وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌بینرێت هه‌ر سێكیان پێده‌كه‌نن، له‌وباره‌یه‌وه نوسیوویه‌تی" چانسی به‌شداریم له گفتوگۆیه‌كی گرنگ هه‌بووه له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركرده‌ی جیهان و ده‌رباره‌ی رۆڵی ئافره‌تان له بواری كاركرد قسه‌مان كردووه".
ئه‌و وێنه‌یه پاش ئه‌و میتینگه گیراوه كه به ئاماده‌بوونی ترۆدۆ ده‌رباره‌ی رۆڵی ژنان له بواری كاردا رێكخرابوو. تره‌مپ و ترۆدۆ ده‌رباره‌ی رۆڵی ژنان و كار رێككه‌وتن كه تیمێكی كاركردنی هاوبه‌ش درووستبكه‌ن بۆ هاوكاریكردنی ئافره‌تان له شوێنی كاركردن و چاودێریكردنی منداڵه‌كانیان و پشووی دایكایه‌تیدا.