بە ڤیدیۆ...دڵنیا رەزازی "كە شەودادێ" بڵاودەكاتەوە
K24 – ھەولێر
خانمە ھونەرمەندی گۆرانیبێژ دڵنیا رەزازی نوێترین گۆرانی بەناوی "كە شەودادێ" لە رۆژی ڤاڵانتاین پێشكەش بە ھەوادارنی كرد.
دڵنیا كە لە خێزانێكی ھونەرمەند پەروەردە بووە و كچی ھونەرمەندان ناسری رەزازی و مەرزیەی كۆچكردووە، دوای چەند ساڵێك دابڕان لە كاری ھونەری دڵنیا رەزازی بە بڵاوكردنەوەی گۆرانی "كە شەودادێ" دەستی بەكارە ھونەرییەكانی كردەوە.
گۆرانی "كە شەو دادێ"، ئاوازو ھۆنراوەی موحسین حوسێن پوور و دابەشکردنی، پەدرام شاھلایی و فەرھاد حوسێن پوور، کاری کلیپی گۆرانیەكە لە ستۆكۆڵم لەلایەن ستافێکی سوێدی ئەنجامدراوە.