ئیڤانكا هه‌رایناوه‌ته‌وه
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن كچه‌كه‌ی سه‌رۆك به سه‌رۆكوه‌زیران سه‌رسامه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌م هه‌فته‌یه وێنه‌ی ئیڤانكای كچی دۆناڵد تره‌مپ و جاستن ترۆدۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا زۆر بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و وێنه‌یه‌ی له دانیشتنێكدا گیراوه كه له كاتی سه‌ردانی ترۆدۆ بۆ واشنتۆن باسی رۆڵی هێزی كاری ئافره‌تانی تێداكرابوو. ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئیڤانكا به ووردی چاویبڕیوه‌ته ترۆدۆ، لای ئه‌وانه‌ی حه‌زیان له قسه‌كردنه له‌سه‌ر كچه‌كه‌ی سه‌رۆك والێكدراوهتهوه كه ئیڤانكا هه‌ندێك سه‌رسامه به سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا.
كه‌سێك به ناوی فیلیپ لویس تویتێكی كردووه و نووسیوویه‌تی" به‌دوای كه‌سێكدا بگه‌ڕێ وه‌ك چۆن ئیڤانكا سه‌یری ترۆدۆ ده‌كات ئه‌ویش به‌وشێوه له تۆ بڕوانێت".
Get you someone that looks at you the way Ivanka Trump looks at Justin Trudeau pic.twitter.com/sxTAlpi4av
— Philip Lewis (@Phil_Lewis_) ١٣ فبراير، ٢٠١٧
زۆرێك له‌سه‌ر سهرتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وایده‌بینن، جاستن ترۆدۆ یه‌كێكه له شازاده‌كانی "جیهانی دیزنی" و هاتووه‌ته جیهانی ئێمه‌وه، ده‌ڵێن چونكه ئه‌وه‌ی بێته به‌رامبه‌ری به زووی سه‌رنجی راده‌كێشێت و كه‌س نییه به‌رگری ئه‌و ته‌لیسمه‌ی ترۆدۆی پێبكرێت.
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی تویتی كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ناوی " پلایه‌ر ئیلیوت" بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی" ژنانی خاوه‌ن مێرد ببینن كاتێك به‌رامبه‌ر ترۆدۆ داده‌نیشن".
My favourite photo genre is "married women meeting Justin." pic.twitter.com/XBsLL8Ws4w
— Blair Elliott (@blairelliott) ١٣ فبراير، ٢٠١٧
یه‌كێكی دیكه نووسیوویه‌تی" سه‌یربكه‌ن ئیڤانكا تره‌مپ له‌كاتی دانیشتنێكی گفتوگۆئامێزدا چۆن سه‌یری جاستن ترۆدۆ ده‌كات".
No one is safe from PM Steal Yo Girl! pic.twitter.com/TYrTV1U4CN
— Daniel (@DannyDutch) ١٤ فبراير، ٢٠١٧
له‌وانه‌یه له‌م وێنه‌یه‌شدا چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه له‌نێوان ترۆدۆ و باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا هه‌بێت.
Everyone talking about how all these girls look at Trudeau but look at how Trudeau looks at Obama pic.twitter.com/dzvjBZqUnb
— shit (@_neku) ١٥ فبراير، ٢٠١٧
هه‌مان كۆبوونه‌وه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و جاستن ترۆدۆ كه‌وتووه‌ته به‌رباس، چونكه ئیڤانكا ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له نێوان هه‌ردووكیاندا ده‌رده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتووه.
A great discussion with two world leaders about the importance of women having a seat at the table! ???? pic.twitter.com/AtiSiOoho0
— Ivanka Trump (@IvankaTrump) ١٣ فبراير، ٢٠١٧
ئیڤانكا هیچ پۆستیكی فه‌رمی له ئیداره‌كه‌ی تره‌مپدا نییه، به‌ڵام له زۆربه‌ی بۆنه فه‌رمییه‌كاندا به‌شداری ده‌كات.
سه‌ردانه‌كه‌ی جاستن ترۆدۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا بۆ واشنتۆن كۆمێنتی زۆری له‌سه‌ر نووسرا، به‌تایبه‌تی ته‌وقه‌كردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شۆن سپایسه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی به "جۆ ترۆدۆ" ناویهێنا.