ناسنامه‌ی یه‌كه‌مین یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی نایاب ئاشكرا بوو
ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی پێشمه‌رگه بزانه
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یانه‌ی نه‌ورۆز به بردنه‌وه‌ی له هه‌ولێر وه‌ك یه‌كه‌مین یانه‌ی ئه‌م وه‌رزه بڕینی بلیتی قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕینی بڕی، دوو یاری دیكه‌ش به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
هه‌ولێر ـ نه‌ورۆز
ئه‌م یارییه به سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی نه‌ورۆز به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك كۆتایی هات، له خوله‌كی 3 كارزان مسته‌فا هێرشبه‌ری نه‌ورۆز له دووره‌وه لێدانی ئاراسته‌ی گۆڵی هه‌ولێر كرد و تۆڕی دیدار حامیدی گۆڵپارێزی هه‌ژاند و یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 36، به‌ڵێن وشیار له رێگه‌ی لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێرییه‌كان یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دواتر رێباز ئیسماعیل هێرشبه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز كه له گێمی دووه‌م هاته نێو یاریگه له خوله‌كی 80 گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ یانه سلێمانییه‌كه تۆمار كرد، نه‌ورۆز بووه یه‌كه‌مین یانه كه گه‌یشتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كرد.
یانه‌ی نه‌ورۆز دوایین یاری خۆی له‌م قۆناخه ئه‌نجامدا و به 19 خاڵ بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه، یانه‌ی هه‌ولێریش به 15 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م مایه‌وه و ته‌نیا به سه‌ركه‌وتن له یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه ده‌توانێت خۆی بگه‌یه‌نێته قۆناخی داهاتوو.
برایه‌تی ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
ئه‌م یارییه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، یانه‌ی برایه‌تی تاڕاده‌یه‌ك له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو بێهیوا بوو، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یه‌ك یاری ماوه به‌رامبه‌ر هه‌ولێر به یه‌كسانبوون و بردنه‌وه بلیتی قۆناخی داهاتوو ده‌بڕێت.
گازی باكوور ـ دهۆك
ئه‌م یارییه له شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه چوو، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، یانه‌ی دهۆك هێشتا له مه‌ترسی دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌ك رزگاری نه‌بوو، یانه‌ی گازی باكووریش چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
دهۆك به 11 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت، یانه‌ی گازی باكووریش به 13 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه.