بەفر و سەرما و سۆڵە قوتابخانەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان دادەخات
شەپوڵی نوێی بەفر سەرما و سۆڵەیەكی زۆری لێكەوتەوە
K24 - ھەولێر
بە ھۆی بەفر و سەرما و سۆڵە و بەستنی رێگاكان، زۆربەی قوتابخانەكان لە رۆژھەڵاتی كوردستان داخران، پاش ئەوەی كە شەپوڵێكی نوێی بەفر و سەرما و سەھۆڵ تەواوی ناوچەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانی بە خۆوە گرت.
لە پارێزگای ورمێ، لە بەشێك لە گەڕەكەكانی سەنتەری شارەكە، شارۆچكەكانی مەھاباد، سەردەشت، بۆكان، پیرانشار، سەلماس، شنۆ، چالدران و ناحیەكانی سیلڤانا، سۆما برادۆست، ئەنزەل و نازلۆ قوتابخانەكانی داخران.
لە پارێزگای كرمانشان زۆربەی قوتابخانەكانی شارۆچكەكانی پاوە و نەوسود و زۆرێك لە شوێنەكانی دیكە بەھۆی سەرما و سۆڵە داخران.
لە پارێزگای سنە، كە لە ئێران بە كوردستان ناسراوە، بەھۆی بارینێكی زۆری بەفر و بەستانی رێگاكان و داخستنی رێگای چەندین گوند، قوتابخانەكانی ھەر یەك لە ناوچەكانی سنە، سەقز، بانە، دیواندەرە، مەریوان، قروە و دێھگلان و چەندین ناوچەی دیكەی ئەم پارێزگایە لە شار و گوندەكانی داخران.
JS