یەكێتی گلەییەكانی گۆڕان و داڕشتنی نەخشە رێگا تاوتوێ دەكات
مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەماوەی چەند رۆژێكدا بۆ سێیەم جار كۆدەبێتەوە
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ جارێكی دیكە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی چەند پرسێكی ناوخۆیی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.
مونیر سەلیم پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی، نەخشە رێگای كاری سیاسی حزبەكەی بۆ ساڵی 2017 دیار دادەڕێژێت".
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا یەكێتی تاوتوێی كۆبوونەوەی دوێنێی سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان و تیمی یەكێتی لە حكوومەت ھەرێمی كوردستان دەكەن كە گۆڕان گلەیی لە یەكێتی كردبوو لەبارەی دواكەوتنی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەكان كە لەسەری رێككەوتوون".