جلی بوكێنی دەسوتێنێت

جیابوونەوەی خۆی جەژن دەگرێت

K24 - ھەولێر

بە لەبەركردنی جلی بوكینی و دواتر سوتاندنیان دڵی خۆشی خۆی بۆ جیابوونەوە لە ھاوسەرەكەی دەردەبڕێت، بەڵام بە شیوەیەكی سەرسۆڕھێنەر و گاڵتەئامێز.

كێیلن مەككی پاش ئەوەی لە ھاوسەرەكەی جیا دەبێتەوە، جلوبەرگی بوكێنی كە نرخەكەی 1500 دۆلارە، لەناو ئاودا پیس دەكات و بە مەقەس دەدرێنێت و دواتر بۆتلێكی شەراب پێدا دەكات و دەسوتێنێت و وێنەكانیشی بڵاو دەكاتەوە.

بە پێی ھەواڵێكی دەیلی مەیل، كاتلین 25 ساڵی لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریكا پاش 10 ساڵ پێكەوەبوون، لە ھاوسەرەكەی جیا بووەوە و دەڵێت وێنەكانی دیمەنی جیابوونەوەی، ئازادی دەكات.

ھەر لەمبارەوە دەڵێت "پەیوەندییەكەم باش نەبوو، بەڵام كۆتاییدا ئازاد بووم، لە تەمەنی 16 ساڵییەوە پێكەوە بووین و چوار ساڵیشە ھاوسەوەرگیریمان كردووە".

ئەو ژنە كچێكی شەش ساڵی ھەیە و ئارایشگەریشە. كارەكەشی بە یاخیبوونێك بەرامبەر ھاوسەرگیری بەناو دەكات و ھەر لەمبارەوە دەڵێت "رێگەكەم دەڵێت من ئازادم". بەو كارەش خۆی زۆر بە ئازاد و بە جۆش و بەھێز دەبینێت.

دەشڵێت برادەرەكانم، ئەو كارەی من بە شتێكی زۆر باش دەزانن و دەبمە پێشەنگی ئەو كەسانەی ئارەزووی ئەنجامدانی ئەم كارەی منیان ھەیە.

ئەم كارەی كێیلن دوو كاتژمێری خایاندووە وێنەكانیشی لە ماڵە نوێیەكەی نمایش كرد.

ئێستا دەستگیرانێكی دیكەی ھەیە و دەڵێت ئەو ئەم كارەی من پێی باش بووە و حەزی لەو وێنانەیە.

لە كۆتاییشدا خۆشحاڵی خۆی بەبۆنەی پەیوەندیی نوێی دەردەبڕێت.

JS

جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
جلی بوكێنی دەسوتێنێت
Fly Erbil Advertisment