چیك هاوكاری پرۆژه‌ی ناشناڵ پاركی هه‌ڵگورد – سه‌كران ده‌كات
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كاره‌كانی راگیراوه
K24 - پراگ:
وەزارەتى ژينگەی چيك پێشوازى له سه‌رۆكی بۆردی ناشناڵ پاركی هه‌ڵگورد – سه‌كران دەكات.
ئەمڕۆ لە پراگی پايتەختى چيك، كۆبوونەوەى وەزارەتى ژينگەی چیك و سەرۆكی بۆردى ناشناڵ پاركى هەڵگورد سەكران بەسەرۆکایەتی (Vladislav Smrz) جێگرى وەزير و ئاماده‌بوونى جێگرى كۆنسوڵی چيك له هه‌ولێر و بەڕێوەبەرى گشتى جيۆلۆجى و به رێوەبەرى پەیوەندیيه نێودەوڵەتییەكان و سه رۆکی ناشناڵ پاركى چيك، بەڕێوەچوو.
عه‌بدولواحید گوانى، سەرۆکى بۆردی ناشناڵ پاركی هه‌ڵگورد – سه‌كران، داواكارى و پێداويستیيەكانى ناشناڵ پاركى خستەڕوو، كه به هۆی قەيرانى ئابوورى و شەڕى تيرۆريستانى داعش، حكوومەتى هەرێم نەيتوانيوە بودجەی پێويست دابينبكات بۆ تەواوكردنى پرۆژەكه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، حكوومه‌تی چيكى ئامادەيی خۆی نیشاندا، نەخشەى ناشناڵ پارك بە سيستمى (GIS) تەواو بكات و راهێنان به ستافى پسپۆڕى كوردى بكات له وڵاتى چيك.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چیك، تيمێكى هاوبه‌ش پێكده‌هێنن، بۆ ئەوەى پڕۆپۆزەڵى پڕۆژەكه ئاماده بكەن و پێشكه‌ش به يەكێتى ئەوڕوپا و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی پاره بەخشى جيهانى بكه‌ن.
بڕیاریشه كونسوڵخانەی چيك له هه رێمی كوردستان، هەماهەنگى نێوان حكومەتى هەرێم و هەردوو وەزارەتى دەرەوه و ژينگەى چيك بكات بۆ جێبەجێكردنى رێكاره ڕۆتينى و ياساييەكان.
ماوەی ٧ ساڵه گرووپێكى خۆبەخش له هەرێمی كوردستان و وڵاتانى رۆژئاوا، كار بۆ جێبه‌جێكردنى ئەو پرۆژەی ناشناڵ پاركی هه‌ڵگورد – سه‌كران دەكەن، كه گرنگيیەكى زۆرى هەيه بۆ كوردستان و ناوچەكه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
