پۆليسى سويد به دواى گه‌نجێكى كورددا ده‌گه‌ڕێت
تۆمه‌تباره به كوشتنى هاووڵاتييه‌كى ئه‌فغانى.
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى سويد به دواى هاووڵاتييه‌كى په‌نابه‌رى كورددا ده‌گه‌ڕێت، كه تۆمه‌تباره به كوشتنى هاووڵاتييه‌كى ئه‌فغانى.

گه‌رميان قادر، خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له لايه‌ن پۆليسى سويده‌وه داواكراوه و چيرۆكى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌ى له ميدياى سويددا به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو بايه‌خى پێدراوه.
رۆژى 4ى نيسان/ ئه‌پريلى 2016، گه‌نجێكى ئه‌فغانى به ناوى رامين شيرازى له شارۆچكه‌ى يهڤلى به ئۆتۆمبێلێك رفێندراوه و دواتر كوژرا و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش سووتێنراوه.

دواى دوو هه‌فته له رووداوه‌كه كارمه‌ندانى دارستان ته‌رمى شيرازى ده‌دۆزنه‌وه.
پۆليسى سويد ليستێك داواكار كه تۆمه‌تبارن به كوشتن و رفاندن و تاوانه‌كانى شه‌ره‌فپارێزى دهستگيردهكهن و ئه‌مڕۆ دادگا بۆ سه‌يركردنى كه‌يسى داواكراوه‌كان دانيشتێكى سازكرد و تێيدا 9 كه‌س له داواكراوه‌كان ئاماده بوون.

داواكراوى ده‌يه‌م، هێشتا ده‌ستگيرنه‌كراوه و گه‌رميان خه‌ليل قادرى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانه كه ته‌مه‌نى 19 ساڵه و له‌دايكبووى 27/8/1997ه.
پۆليسى سويد زانيارى له باره‌ى گه‌رميانه‌وه داوه‌ته پۆليسى ئينته‌رپوڵ و هاوكات داواشى له هاووڵاتيان كردووه هاوكاريان بكه‌ن بۆ ده‌ستگيركردنى ئه‌و داواكراوه.


