ژنێك له كه‌ركووك چوار ساڵه گۆشتی مار ده‌خوات
دایكی عه‌باس: گۆشته‌كه‌ی خۆش نییه به‌ڵام ناچارم
K24 - كه‌ركووك:
ماوه‌ی چوار ساڵه گۆشتی مار، بووه‌ته خواردنی رۆژانه‌ی "دایكی عه‌باس"، به‌بۆچوونی ئه‌و گۆشتی مار، چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه، هاوكات باری داراییشی له بار نییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كان وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه ماوه‌ی چوار ساڵه به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی سۆمه‌ریه نیوزی عێراقی، ئه‌و ژنه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی "قادسیه"ی كه‌ركووكه، به‌هۆی ناله‌باری گوزارا‌ن و خراپی باری دارایی، په‌نای بردووه‌ته به‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانی سرووشتی، به‌تایبه‌تیش خواردنی گۆشتی مار، كه به پاره‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ئه‌و بڕه پاره كه‌مه‌ش، له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه له رێگه‌ی فرۆشتنی كیسه‌ی نایلۆنه‌وه له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی كه‌ركووك، ده‌ستیده‌كه‌وێت.
دایكی عه‌باس ده‌ڵێت: "نرخی هه‌ر ده‌رزییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ره‌حم (منداڵدان) نزیكه‌ی 700 دۆلاره، ئه‌وه‌ش له توانای مندا نییه ئه‌و پاره زۆره دابین بكه‌م".
كاتێك ئه‌و ژنه زانیویه‌تی توانای كڕینی چاره‌سه‌ر و ده‌رزی و ده‌رمانی نییه، په‌نای بردووه‌ته به‌ر پزیشكی سرووشتی، یه‌كێك له‌وانه‌ی شاره‌زایی له‌و جۆره پزیشكییه هه‌یه، ئامۆژگاری كردووه گۆشتی مار بخوات، ماوه‌ی چوار ساڵیشه ئه‌و ژنه به‌و شێوه‌یه گۆشتی مار ده‌خوات.
دایكی عه‌باس ده‌شڵێت: "له رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه، به پاره‌یه‌كی كه‌م گۆشتی مار په‌یدا ده‌كه‌م، هه‌رچه‌نده گۆشته‌كه‌ی زۆر ناخۆشه، ته‌نانه‌ت دوای كوڵانیشی خواردنی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ناچارم بیخۆم، چونكه چاره‌سه‌ری نهخۆشییهكهمه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "هه‌ندێك له شاره‌زایانی پزیشكی سرووشتی، پێیان گوتووم، تێكه‌ڵه‌ی میز و شیری وشتر، له‌گه‌ڵ هه‌نگوین بخۆم، به‌ڵام ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ش گرانه و ناتوانم دابینی بكه‌م".
دكتور عوسمان حه‌سه‌ن، له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی كه‌ركووك، رایگه‌یاند، ناكرێت له‌سه‌ر رێنمایی و ئامۆژگارییه‌كانی شاره‌زایانی ده‌رمانی سرووشتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا بكرێت، به‌ڵكو پێویسته نه‌خۆشه‌كان سه‌ردانی بنكه و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی تایبه‌تییان بۆ بكرێت و چاره‌سه‌ری تایبه‌تیش وه‌ربگرن.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كاندا هه‌یه و له‌لایه‌ن حكوومه‌تیشه‌وه به‌شێك له نرخه‌كه‌ی دابین ده‌كرێت، بۆیه واباشتره له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا ببرێته به‌ر رێگه‌چاره‌ی دیكه، ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی به‌كاربهێندرێت باشتره.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز