له خهودابووه ئایفۆنه‌كه‌ی گڕیگرتووه
كۆمپانیای ئه‌پڵ لێكۆڵینه‌وه ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌رباره‌ی گڕگرتنی مۆبایلێكی جۆری ئایفۆن7 پڵه‌س ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه‌سێك ده‌رباره‌ی گڕگرتنی مۆبایله‌كه‌ی هاواری لێهه‌ستابوو.
برینا ئۆلڤاس ته‌مه‌نی 18 ساڵه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی تۆكسۆنی ئه‌ریزۆنایه، له‌وكاته‌ی خه‌وتووه و مۆبایله‌كه‌ی له نزیك خۆی داناوه، هاوڕێكه‌ی هه‌ستیكردووه دووكه‌ڵ و ده‌نگی نامۆ له ئامێره‌كه‌وه ده‌رده‌چێت.
هه‌ر بۆیه هاوڕێكه‌ی مۆبایله‌كه‌ی له ئۆلڤاس دوورخستووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی روویداوه وێنهیگرتووه و به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له تۆره كۆمهلایهتییهكاندا بڵاوبوویه‌وه، له‌وكاته‌ی له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی نووسیبوو" ده‌توانیت ته‌ماشای مۆبایله‌كه بكه‌یت كه به روونی دووكه‌ڵی لێبه‌رزده‌بێته‌وه".
برینا به BBC راگه‌یاندووه" رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی گڕبگرێت هه‌ستم به بوونی كێشه‌یه‌ك له ئامێری مۆبایله‌كه‌مدا كردبوو، من ئه‌و مۆبایله‌م مانگی پێشوو كڕیبوو، به‌باشی كاری نه‌ده‌كرد، بردمه وه‌رشه‌یه‌ك بۆم چاكبكه‌نه‌وه، به‌ڵام گووتیان هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ته‌واوه، به‌ڵام به‌یانی رۆژی دووه‌م له خه‌و هه‌ستام بینیم مۆبایله‌كه‌م گریگرتووه".
برینا ده‌ڵێت" خه‌وتبووم و مۆبایله‌كه‌م له ته‌نیشت خۆم دانابوو، له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه له ته‌نیشت سه‌رم بوو، هاوڕێكه‌م له‌و كاته‌ی هه‌ستی به بوونی دووكه‌ڵ كردووه، دووریخستووه‌ته‌وه و بردوویه‌تیه حه‌مامه‌كه، منیش له ده‌نگه نامۆكه‌ی سووتانی مۆبایله‌كه و ده‌نگی هاوڕێكه‌م بهگاهاتمهوه كاتێك مۆبایله‌كه‌ی به‌ره‌و حه‌مامه‌كه ده‌برد".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" دووكه‌ڵه‌كه زیادی ده‌كرد و بۆنێكی زۆر ناخۆشی هه‌بووه، بۆنه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده ناخۆش بووه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانم وه‌سفی بكه‌م، زۆر ناخۆش و به‌هێزبوو، هه‌موو ئه‌پارتمانه‌كه‌ی گرتبووه‌وه".
سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی برینا، ئاماژه‌ی زۆرتریش بۆ بوونی كێشه‌ی دیكه له ئامیره‌كانی ئایفۆن هه‌ن.
گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیاكه رایگه‌یاندووه" ئه‌پڵ لێكۆڵینه‌وه له‌و پرسه ده‌كات".
به‌ڵام ئیستا ئیتر برینا كاتێك ده‌خه‌وێت، مۆبایله‌كه‌ی له ته‌نیشت سه‌ریه‌وه دانانێت، ته‌نانه‌ت دوو شه‌وی رابردوو هه‌ر له‌سه‌ر سیسهمهكهشی داینه‌ناوه.
سه‌رچاوه: BBC