یەكێتی دوا بڕیاری نەدا
ھەفتەی داھاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی جارێكی دیكە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر نەخشە رێگاكە كۆدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
ھەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دوا بڕیار لەسەر نەخشە رێگای حزبەكەی بدات، بەڵام بەپێی میدیا فەرمییەكانی یەكێتی ھەفتەی داھاتوو جارێكی دیكە كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ، بۆ تاوتوێكردنی نەخشە رێگای حزبەكە كۆبووەوە كە لە ھەفتەی رابردوو لەسەر چوار خاڵ رێك نەكەوتبوون، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەكە كۆتایی ھات، بەڵام راگەیەندرا كە ھەفتەی داھاتوو جارێكی دیكە ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ كوردستان24 دەقی نەخشە رێگاكەی یەكێتی بۆ كاری 2017 حزبەكەی بڵاوكردەوە كە ھەشت خاڵی سەرەكی پێكدێت، بە گوێرەی زانیارییەكان تا ئێستا چەند خاڵێكی نەخشە رێگاكە لەنێو ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی بۆچوونی جیاوازی لەسەرە، بەتایبەتی ئەو خاڵانەی پەیوەندی بە رێككەوتنی یەكێتی لەگەڵ پارتی و گۆڕانەوە ھەیە.