به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتيى دژه تيرۆر پيلانێكى تيرۆريستى پووچه‌ڵده‌كاته‌وه
داواكراوێك به ناوى عزه‌دين جاسم عوبێد ده‌ستگيركراوه.
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتيى دژه تيرۆر هه‌واڵى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌وڵێكى تيرۆريستى له رۆژئاواى كه‌ركووك راگه‌ياند.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، داواكراوێك به ناوى عزه‌دين جاسم عوبێد ده‌ستگيربكه‌ن و ژماره‌يه‌ك بۆمبى تيرۆريستانيش پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتيى دژه تيرۆر پيلانێكى تيرۆريستان له رۆژئاواى كه‌ركووك پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
له ئۆپه‌راسيۆنێكى سه‌ركه‌وتووى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتيى دژه تيرۆر و به پشت به‌ستن به زانيارى هه‌واڵگرى و له به‌رده‌وامى به‌دواداچوونه‌كان بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى پيلانى تيرۆريستان، توانرا له رێكه‌وتى 23/2/2017، له گونده‌كانى (باجوان و مشێرفه) له رۆژئاواى شارى كه‌ركووك، تيرۆريست (عزالدين جمعه جاسم عبد) ده‌ستگير بكرێت.
له ئه‌نجامى گه‌ڕان و پشكنين توانرا شوێنى حه‌شاردانى بۆمبه چێندراوه‌كان و تهقهمهنييهكانى ئه‌و گرووپه بدۆزريتهوه كه پيلانيان هه‌بوو كرده‌وه‌ى تيرۆريستى له‌و سنووره ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه‌و له‌لايه‌ن تيمى ئه‌ندازه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتيى دژه تيرۆر بۆمبه‌كان پووچه‌ڵ كرانه‌وه.



