سه‌گێك لاشه‌ی سه‌گێك ده‌شارێته‌وه
ڤیدۆكه خه‌ڵكی سه‌رسامكردووه

K24 - هه‌ولێر:
خه‌می مردن و له ده‌ستچوون، ته‌نها لای مرۆڤ نییه، به‌ڵكو ئاژه‌ڵه‌كانیش به له ده‌ستچووونی هاو ره‌گه‌زه‌كانیان تووشی خه‌م و ناڕه‌حه‌تی ده‌بنه‌وه.
له دواین رووداودا سه‌گێگ ئه‌و راستییه‌ی سه‌لمانده‌وه و ده‌ریخست كه ئاژه‌ڵانیش به له ده‌ستچوونی هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان خه‌مبارن و به ئه‌ركی خۆشیان هه‌ڵده‌ستن.
كامێرا‌كان له ناوچه‌ی بویرامی باكووری رۆژهه‌ڵاتی تایله‌ند، وێنه‌ی سه‌گێكیان گرتووه، كاتێك سه‌گێكی دیكه ده‌شارێته‌وه و خۆڵ ده‌كات به‌سه‌ر لاشه‌ی سه‌گه‌كه‌دا.
خه‌ڵكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر كاریگه‌ربوون به‌و ڤیدیۆیه و وه‌فای ئه‌و سه‌گه و به‌شێكیان نووسیبوویان، ئه‌وه جارێكی دیكه به‌وه‌فایی سه‌گ سه‌لمێنرایه‌وه.